كۆریای باكوور په‌رده له‌سه‌ر مووشه‌كێكی نوێی ستراتیژی لاده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی كۆریای باشوور، رایگه‌یاند، دراوسێكه‌یان (كۆریای باكوور)، به‌رده‌وامه له پێشخستنی توانا مووشه‌كییه‌كانی و له مانگی داهاتوودا په‌رده له‌سه‌ر مووشه‌كێكی ستراتیژی نوێ لاده‌دات.
جه‌نه‌راڵ، سو ئوك، پاڵێوراو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یدا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا گوتی: كۆریای باكوور به‌رده‌وامه له پێشخستنی توانا مووشه‌كییه‌كانی.
گوتیشی: ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین، كه زۆر به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌راسانكارییه‌كی كۆریای باكوور ده‌ده‌ینه‌وه.
گوتیشی: كۆریای باكوور سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ یادكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی دامه‌زراندنی حزبی فه‌رمانڕه‌وا و له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ درووستكردنی مووشه‌كی نوێ و ئێمه‌ش زۆر به وردی چاودێری هه‌موو جووڵه‌یه‌كیان ده‌كه‌ین له بواری چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازیدا.
رۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر، یادی دامه‌زراندنی حزبی فه‌رمانڕه‌وای كۆریای باكووره و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه.