لای ئۆپۆزیسیۆنێكی حكوومه‌تی توركیا به ئیش نه‌بوو به ریش بوو
K24 - هه‌ولیر:
رۆژی پێنجشه‌ممه 19/7/2018 سیاسییه‌كی تورك ماڵئاوایی له ریشه درێژه‌كه‌ی كرد كه پێش دوو ساڵ به‌هۆی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له توركیا هێشتییه‌وه‌و به هه‌ڵگرتنی داتاشی.
ئه‌یتوج ئه‌تیجی، ئه‌ندامی پێشووی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا كه پارتێكی سه‌ره‌كی ئۆپۆزیسیۆنه، له‌وكاته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه حكوومه‌ت باری نائاسایی له وڵات هه‌ڵگرت، ئه‌ویش روویكرده سه‌رتاشخانه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان و به تاشینی ریشی كۆتایی به ناڕه‌زاییه‌تییه‌كه‌ی هێنا.
پاش كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی 15/7/2016 توركیا حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته باری نائاسایی له توركیا راگه‌یاند و تا رۆژی 18/7/2018 واتا دوو ساڵ و سێ رۆژ درێژه‌یكێشا.
هه‌ر چه‌نده باری نائاسایی له وڵات هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن ده‌ڵێن: "پۆسته نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆك و پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ده‌توانن ئۆپۆزیسیۆن بێ ده‌نگ بكه‌ن.
هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا نزیكه‌ی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان به‌گوومانی بوونی په‌یوه‌ندی به كوده‌تچییه‌كانه‌وه كه‌نارگیر كردووه.