نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ تاران

له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

كونسوڵخانه‌ی ئێران رایگه‌یاند‌: "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 21/1/2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی تاران ده‌كات".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌و‌ره‌‌ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌".

كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر، هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئامانج و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری نه‌خستووه‌ته‌ روو.