"رێگه‌گرتن له كورد بۆ به‌دیهێنانی خه‌ون و مافه‌كانیان باجه‌كه‌ی كه‌م نییه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له سه‌روتاردا نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌ی كه‌ی ئه‌نجام بدرێ؟".
له‌وباره‌وه رۆژنامه بریتانییه ده‌ڵێت: "ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه كورد له میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان ده‌یكه‌ن كه بڕیاره رۆژی 25/9/2017 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ن".
گاردیان نووسیویه‌تی "كورد وایده‌بینن به‌هۆی رۆڵی سه‌ره‌كیان له جه‌نگی دژی داعشدا، پێویست ده‌كات پاداشتیان بدرێته‌وه و هه‌ندێك هه‌ژموونیان زیاتر بێت".
له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "داواكاریی كورد رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی لایه‌نه‌كانی عیراق و ئێران و ئه‌مریكا و توركیا و سعوودیه و بریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی بووه‌ته‌وه".
له دیدارێكی رۆژنامه بریتانییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتوویه‌تی: "ریفراندۆم كۆتایی جیهان نییه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بواری دانووستان ماوه‌و بۆچوونمان وایه دوای ریفراندۆم بچینه سه‌ر مێزی دانووستان".
رۆژنامه بریتانییه‌كه ئه‌وه‌یشی گوتووه "كورده‌كان ده‌یانویست بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌جیندایه‌كی روون درووست بێت تا بكه‌ونه سه‌ر رێگای راست بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت كه پاش جه‌نگی عێراق كرا و جێبه‌جێ نه‌كرا".
له كۆتاییدا ده‌ڵێت: "رێگه‌گرتن له كورد بۆ به‌دیهێنانی خه‌ون و مافه‌كانیان باجه‌كه‌ی كه‌م نییه، چونكه تا ئێستا پێگه و شوێنی مانۆڕی دیكه‌یان له به‌رده‌سته و پێویسته زۆر به هه‌ستیارییه‌وه به‌كاریبهێنن".