كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران له جه‌به‌ل تاریق ئازاد كرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای جه‌به‌ل تاریق، بڕیاری ئازادكردنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێرانی ده‌ركرد، كه له مانگی ته‌ممووزی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، ئه‌و كه‌شتییه، له ئێرانه‌وه به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وتبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیا له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران، دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه، كه له ئاوه‌كانی كه‌نداو بوونه و ویستوویانه به گه‌رووی هورمزا تێپه‌ڕن.
دوای ئازادبوونی كه‌شتییه ئێرانییه‌كه، به‌ناوی گره‌یس 1، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستیهێنا له تیرۆری ئابووری و ته‌نانه‌ت بێبه‌شكردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه به ده‌رمان، ده‌یویست له رێگه‌ی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له ده‌ریا ده‌ست به‌سه‌ر سامانی ئێران‌دا بگرێت.
ئ. م