تايمز: له مووسڵ داعش تاقيكردنه‌وه‌ى كيميايى له‌سه‌ر خه‌ڵك ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش له مووسڵ تاقيكردنه‌وه‌ى كيمياييان له‌سه‌ر خه‌ڵك ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، سه‌ربازه عێراقييه‌كان له زانكۆى مووسڵ به‌ڵگه‌نامه‌ى ئه‌وتۆيان ده‌ستكه‌وتووه، كه ده‌سه‌لمێنن، داعش تاقيكردنه‌وه‌ى كيميايى له‌سه‌ر خه‌ڵك ئه‌نجامداوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، داعش كبريتيدى ثاليۆم و گيراوه‌كانى مادده‌ى نيكۆتينى به‌كارهێناوه، كه وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌و دوو مادده‌يه بۆ له‌ناوبردنى مێرووى زيانبه‌خش به‌كاردێن و ده‌ستكه‌وتنيان ئاسان نييه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئه‌و دوو مادده‌يه كوشنده‌يه‌كى نموونه‌يين و دواى چه‌ند رۆژێك له به‌كارهێنانيان كاريگه‌رييه‌كانيان ده‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى ده‌ستكه‌وتوو، پياوێكى 100 كيلۆگرامى دواى 10 رۆژ له خواردنى
ئاو و نانى ژه‌هراويكراو به‌و ماددانه گيانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها زيندانيكراوێكى ديكه فۆسفاتى ليثيۆمى دراوه‌تێ و دواى 10 رۆژ مردووه و ئه‌و مادده ژه‌هراوييه‌ش ژه‌هرى مشكى لێ درووست ده‌كرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى ديكه ده‌ريخستووه، داعش ده‌رزى نيكۆتينى له كه‌سێك داوه و ته‌نيا دوو كاتژمێر ژياوه و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه.