سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆك وەزیرانی کوەیت كۆده‌بێته‌وه‌

سەرۆک وەزیرانی کوەیت: پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییه‌كانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانین

K24 - هه‌ولێر:

 ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ شێخ سەباح حەمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوەیت كۆبووه‌وه‌.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت تاوتوێ کرا. سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا.

سەرۆک وەزیرانی کوەیت سوپاسی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە و دەرفەتی باشی وەبەرهێنانیش لە هەرێم هەیە و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییه‌كانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس دەوڵەتی کوەیتی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پەیوەندیی لەگەڵ هەرێم و گوتیشی زەمینەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان هەیە و هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەران ناوخۆیی و دەرەکی دەکەین.