کوشتنی پەنابەران لە سعوودییە بەردەوامە
K24 – ههولێر:
لەماوەی دوو هەفتە، بە شێوەیەکی سەیر و دەگمەن، سێ پەنابەر لە وڵاتی سعوودییە کوژراون و لاشەکانیان بە پێچراوی لە شەقامە گشتییەکان فڕێدراون.
هەر سێ قوربانییەکە لە پارێزگای جازانی سعوودییەن و تاکو ئێستاش بکوژەکە نادیارە، بەڵام پۆلیس ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەر سێ کەسەکە خەڵکی ئەفریقان و بە نایاسایی هاتوونەتە سعوودییە، بکوژیش چەکی بۆ کوشتنیان بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەوەی زیاتر سەرنجی هاووڵاتیانی راکێشاوە ئەوەیە، تەرمی ئەو پەنابەرانە لە شەقامە گشتییەکان فڕێدراون و هەر سێکیشییان بە بەتانی داپۆشراون.
H.J