دين‌دار زێباری داوای هاوكاری بۆ په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پابەندبوونی بە بنەما نێودەوڵەتییەکان و پرینسیپ و بەهاکانی مافی مرۆڤ بەردەوام پەناگەی ئارام بووە بۆ خەڵکی لێقەوماو و دەرگای کراوەبووە بەرووی ئاوارە وپەنابەراندا بە هەموو پێکهاتە ئایینی، مەزهەبی و نەتەوەییەکان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "هاتنی بە لێشاوی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران وای کردووە کە ژمارەی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی ٣٢% زیاد بکات و بەمەش حکومەتی هەرێم کەوتووەتە ژێر باری ئەرکێکی قورسەوە بەتایبەتی لە رووی ئابوورییەوە".
ئاشكراشیكرد، "بەپێی دواین ئامار رێژەی پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٤٢ هەزار، پەنابەرانی باکوور 21 هەزار، رۆژهەڵات 13 هەزار و کۆی گشتیان گەشتووەتە زیاتر لە 277 هەزار کەس، هەروەها زیاتر لە ملیۆنێک و سەد هەزار ئاوارەمان لە ئێستادا لە هەرێم هەیە کە لە سه‌رجه‌م پێکهاتەكانی عەرەب، کوردانی ئێزیدی، مەسیحی، کاکەیی، شەبەک و پێکهاتەکانی دیکە پێكهاتوون".
سه‌باره‌ت به كاتی مانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانیش رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: "حکومەتی هەرێم هیچ کات سیاسەتی ئەوەی نەبووە بە زۆر ئاوارە و پەنابەران بگەڕێنێتەوە شوێنەکانیان و بە هیچ شێوەیەک ناچار بەم کارەی نەکردوون، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەوڵی جددی بۆ دابینكردنى پێداويستییە مرۆییەکان و پاراستنی سەرجەم مافەکانيان لە هەرێمی كوردستان داوە، بۆ ئەوەی بتوانن بمێننەوە، ئەگەرچی فشارێکی زۆریش له‌سه‌ر هه‌رێم بووە، ئه‌وانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ش به خواستی خۆیان بووه".
سه‌باره‌ت به خه‌رجی ساڵانی په‌نابه‌ران، دیندار زێباری جه‌ختی كرده‌وه، "بڕی تێچووی خەملێنراو بۆ دابين كردنى پێداويستی ئاوارەکان و پاراستنی سەرجەم مافەکانيان لە هەرێمی كوردستان بريتيە لە ملیارێک و 988 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا. هەروەها تێچووی دابين‌کردنی پێداويستييە هەرە سەرەتاييەکانی ڕۆژانەی ئاواره‌كان، دەکاتە 5 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری ئەمریکی، و ئێستا ژمارەی کەمپەکان ٣٩ کەمپە کە ٩ کەمپیان تایبەتە بە پەنابەران و ٣٠ کەمپیش بۆ ئاوارەکان".
ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونە بەهۆی ململانێی تائیفی، بوونی میلیشیاکان و شانەی نووستووی تیرۆریستان بەتایبەت لە هەندێک لە ناوچە كوردستانیه‌کانی دەرەوەی هەرێم وای کردووە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە روو لە هەرێم بکەن.
H.B