پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو
K24 – كه‌ركووك:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك – به‌غدا، كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى راكان جبوورى، پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك تووشى رووداوى هاتوچۆ هات و به‌و هۆيه‌وه، يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى گيانى له‌ده‌ستدا و دوو پاسه‌وانى ديكه‌ى بريندار بوون.
په‌يامنێرى كوردستان24 له كه‌ركووك، رايگه‌ياند، رووداوه‌كه لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین، روويداوه.
له‌و باره‌يه‌وه نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رايگه‌ياند، پارێزگاری کەرکووک بە مەبەستی کۆبوونەوەیەک به‌ره‌و به‌غدا بەڕێکەوتووە.
گوتيشى: لە رێگا كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و یەکێک لە پاسەوانەکانی گیانی لەدەستداوه و دوو پاسەوانی دیکەشی بریندارن.