سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كارلێس پیوگیدمۆنت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كاته‌لۆنیا كه هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌فته‌ی داهاتوو ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی له ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی لێکرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ریگه‌ی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نوسیویه‌تی: "ئه‌م به‌یانییه په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه‌وه كرد و پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمم لێ‌كرد و هه‌ر دوو لا هیوای سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان بۆ یه‌كتری خواستووه".
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاش بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌ی له ئیسپانیا، بریاره رۆژی 1/10/2017 بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان و جیابوونه‌وه له ئیسپانیا ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن.