كوردانی رۆژئاوا له دژی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا خۆپیشاندانێكیان له‌شاری قامشلۆ سازكرد
K24- هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری، به‌سه‌دان هاووڵاتی كوردی رۆژئاوای كوردستان له شاری قامشلۆ، خۆپیشاندانێكیان له دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا كرد و بوونی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان له عه‌فرین شه‌رمه‌زار كرد.
خۆپیشانده‌ران به درووشمی دژ به ئه‌نقه‌ره و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین درووشمی دژ به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایان ده‌گوته‌وه، له‌ناویاندا "بڕووخێ بڕووخێ ئه‌ردوغان و بكوژ بكوژ ئه‌ردوغان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 135 هه‌زار كه‌س له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له ناوچه‌كانیان ماونه‌ته‌وه، كه سێیه‌كی ئه‌و ژماره‌یه له سه‌نته‌ری شاری عه‌فرینن. ئه‌وانه‌ی كه ئاواره‌ش بوونه، له كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی توندڕه‌و كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، نیشته‌جێ بوونه و، دوای داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
H.B