لە ھەولێر گەنجێك كوژرا

پۆلیس ھۆكارەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو گەنجێك لە گوندێكی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای ھەولێر كوژراوە و براكەشی بریندارە.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی فەرمی ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو ھێزەكانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداێکی کوشتن لە گوندی کەلەکی سەر بەقەزایی خەبات، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی دلاوەر یوسف، تەمەن 23 ساڵ كوژراوە و براكەشی بریندارە".

پۆلیس راشیگەیاند: "ئەو رووداوە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەشوێنی رووداوەكە رایكردووە، لە ئێستادا پۆلیس خەریکی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیە".