رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكان وردهكاری خۆپیشاندانهكهی دهۆك دهخاته روو
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی كوردستان جهخت دهكاتهوه، خۆپیشاندەرانی دهۆك لەبەر سەرپێچی کردن لە فەرمان و رێنماییەکانی تایبەت بە رێکارەکانی کۆرۆنا دەستگیرکران و دهشڵێت: ئهوانهی خۆپیشاندانهكهیان ئهنجامدا، له 10%ـشیان مامۆستا نهبوون.
لەم بارەیهوە دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان بە (یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان) ژمارە (11)ی ساڵی 2010 رێکخراوە و بەپێی ئەم یاسایە هەر تاکێکی کۆمەڵگه بۆی هەیە گوزارشت لە رای خۆی و پیشاندانی خواستە رەواکانی خۆی بکات، بەشێوەیەکی ئاشتیانە و مەدەنیانە و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و تایبەتییەکان، دوور لە ئاژاوەگێڕی و تێکدان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بە لایەنی کەم بەر لە ئەنجامدانی بە ماوەی (48) کاتژمێر داواکارییەك پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان هۆکارەکانی رێگه نەدان بە ئەنجامدانی ئەم خۆپیشاندانەی خستهڕوو و گوتی: لەو خۆپیشاندانەی رۆژی 16/5/2020 ی پارکی ئازادی لە شاری دهۆك ئەنجامدرا، سهرهتا چەند کەسێك داوای مۆڵەتیان کردبوو بەناوی مامۆستایان بۆ داواکردنی مووچەکانیان، بهڵام داواكهیان رهتكرابووهوه، چونکە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ناکرێت هیچ گردبوونەوەیهك ئەنجام بدرێت، لهبهر ئهوهی هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە، لەسەر ئەو بنەمایەش کارگێڕی پارێزگای دهۆك رەزامەندی لەسەر ئەوە نەدا، تاوەکو خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت و نووسراوی فەرمی بۆ هەموو دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ناردووە. بەڵام وەك تهحهددایهك بۆ بڕیارەکان مکوڕبوون لەسەر ئەنجامدانی ئەم خۆپیشاندانە، بێ گوێدانە مەترسییەکانی گردبوونەوە، بۆیە دەزگا ئەمنییەکان ناچاربوون بەپێی ماددەی (240) ی یاسای سزادانی عێراق ژمارە (111) ی ساڵی (1969) مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و کارەکەیان سەرپێچییە نەك تاوان، بەپێی ئەم ماددەیە هەر کەسێك سەرپێچی لە فەرمان و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات، دەستگیر دەکرێت.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی بەشداریی گردبوونەوەکەیان کردبوو، 10%یشیان مامۆستا نەبوون و دهیانویست خۆپیشاندانهكه بهرهو ئاقارێكی دیكه بهرن. هەروەها لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە ئەنجامی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کەس دەستگیر کراون، کە کۆبوونەوە و گردبوونەوەی پێچەوانەی رێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامدابوو و بەپێی یاسا سزا دراون.
لەبارەی دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: سەرەڕای نەبوونی مۆڵەت و نایاسایی خۆپیشاندانەکە و پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها دەزگا ئەمنییەکان هەوڵی زۆریان لەگەڵ خۆپیشاندەران دا، کە پێویستە بڵاوەی پێ بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا رەفتاری نەشیاویان ئەنجامدا و بەردیان لە پۆلیسەکان گرت و کاردانەوەی خراپیان بەرامبەریان هەبوو، بۆیە ژمارەیەکیان بۆ ماوەیەکی کورت راگیران، بۆ ئەوەی بڵاوەیان پێ بکرێت، کە ژمارەیان نزیکەی (50 تا 60) دەبوون، تەنیا (19) کەسیان نەبێت، كه بەپێی بڕیاری دادگا دەستبەسەر کران، دواتر ئەوانیش بە کەفالەت ئازادکران.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان کرد لە رووداەکانی دهۆك و لەم بارەیهوە گوتی: 3 رۆژنامەنووس لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان ئامادە بوون، بەڵام مەبەستیان رووماڵ کردنی رووداوەکان نەبوو، بەڵکو بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و هانی خەڵکیان داوە بۆ خۆپیشاندان. دوای دەستگیر کردنیان هیچ کەرەستەی رۆژنامەنووسی و ناسنامەی رۆژنامەنووسیشیان نەبووە، بەڵام لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا تەنیا یەك ر ۆژنامەنووس خۆی ناساندووە راستەوخۆ ئازاد کراوە.
رۆژی شەممە رێکەوتی 16/5/2020 چەند کەسێك لە شاری دهۆك بە ناوی مامۆستایانی ئەو شارە بێ ئەوەی مۆڵەتی لایەنە ئەمنی و ئیدارییەکان وەربگرن، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، کە بە هۆی قەیرانی ئابووری و نەناردنی مووچە و بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی بەغداوە دواکەوتووە.
H.B