به‌ ڤيديۆ.. چركه‌ ساتى كوشتنى شاجوان ببينه‌

كه‌سێكى نه‌ناسراو شاجوان به‌ رۆژى رووناك له‌ سه‌ر شه‌قامێكى گشتى ده‌كوژێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

كه‌سێكى نه‌ناسراو شاجوانى گواتيمالا به‌ رۆژى رووناك له‌ سه‌ر شه‌قامێكى گشتى ده‌كوژێت و به‌ره‌و شوێنێكى ناديار راده‌كات.

رۆزا ئوتيليا راميريز، ته‌مه‌ن 32 ساڵ دواى گه‌ياندنى كچه‌كه‌ى بۆ قوتابخانه‌ و له‌ رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه‌، له‌ لايه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌كوژرێت و چركه‌ ساتى رووداوه‌كه‌ له‌ رێى كامێراى چاودێرييه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.