وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی "گرنگ" ده‌رده‌كه‌ن

سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگن

K24 – هه‌ولێر:

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگن.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری "گرنگ"ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان به‌ جدی كار له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تای وه‌رزی "كۆرۆنای نوێ 2019" ده‌كات و هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر.