جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به توندی وه‌ڵامی نووری مالكی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر ئیمنكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌رلێدوانه‌كانی دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت، به توندی وه‌ڵامی نووری مالكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌داته‌وه.
ئیمنكی ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی مالكی كه گوتبووی "رێگه‌ناده‌ین ئیسرائیلی دووه‌م له باكووری وڵات درووستبێ" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "ئه‌و قسانه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كراوه له مێژووی عێراقدا ناوازه‌یه له دیكتاتۆرییه‌ت و تاكره‌ویی، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئازار و به‌ڵاكانه كه یه‌خه‌ی عێراقییه‌كانی گرتووه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "ده‌رباره‌ی ئیسرائیل، ئه‌وان هێنده‌ی مالكی له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه وشكه‌ساڵییه‌كه‌یدا عه‌ره‌بیان نه‌كوشتووه، ئه‌و نانی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه، به‌ڵام ئیسرائیل هیچ شتێكی له دژی كوردستان نه‌كردووه".
ئیمنكی ده‌ڵێت: "به جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێم: با له‌وه زیاتر زێده‌ڕۆیی نه‌كات، با دڵنیا بێت، گه‌لی كوردستان رێگه نادات خۆی و هاوشیوه‌كانی پێ بنێنه خاكه‌كه‌ی و جاریكی دیكه ببنه فه‌رمانڕه‌وا له‌سه‌ریان".