دادگای رەسافە سكاڵاكەی دژی ئارێز عەبدوڵڵا رەتكردەوە

"بڕوانامەكە ساختە نییە"

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی نووسراوێكی دەستەی نەزاھەی عێراق، كە ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی كردووە، ئەوەی خستووەتەروو، دادگای رەسافەی بەغدا ئەو سكاڵایەی رەتكردەوە كە  دژی ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق تۆماركرابوو، ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە بڕوانامەكەی ساختە نییە.

لە نووسراوەكەی دەستەی نەزاھەی عێراق ھاتووە "دادگای رەسافەی بەغدا سكاڵای دژی ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رەتكردەوە و دۆسیەكەی داخستووە، لەبەر ئەوەی ساختەكاری لە بڕوانامەكەیدا نەكراوە كە پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقی كردووە".

پێشتر ئارێز عەبدوڵڵا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاندبوو كە دۆسیەكە بە قازانجی ئەو یەكلایی بووەتەوە "دوو پەرلەمانتاری كورد بە بەرنامە تۆمەتیان بۆ دروستكردووە، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو كردارانە ناویان لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاودەكاتەوە و لە دادگاش سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكات.

نووسراوی دەستەی نەزاھەی عێراق كە ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی كردووە
نووسراوی دەستەی نەزاھەی عێراق كە ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی كردووە