راهێنه‌ری مه‌غریب: پورتوگال به زوڵم و به گۆڵێكی نادروستی كریستیانۆ بردیه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به گۆڵێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ شكستی به مه‌غریب هێنا، راهێنه‌ری مه‌غریب له دژی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان هاته ده‌نگ و پێیوایه زوڵمیان لێكراوه.
هێرڤ رینارد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه به ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زۆر دڵخۆشه و هه‌ست به شانازی ده‌كات به‌و ئاسته‌ی كه له مۆندیال پێشكه‌شیان كردووه.
هێرڤ رینارد ده‌شڵێت: به‌ختێكی زۆرم هه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاستبه‌رزی مه‌غریب ده‌كه‌م، هه‌رگیز به‌و 2 شكسته‌كه‌ی له مۆندیالیش دڵته‌نگ نابم، دڵنیاشم خه‌ڵكی مه‌غریب هه‌ست به شانازی یاریزانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
رینارد گوتیشی: نامه‌وێت زۆر قسه له باره‌ی ناوبژیوانان بكه‌م، به‌ڵام هه‌موو دنیا ده‌زانێت ناوبژیوان له یارییه‌كه‌ی نێوان مه‌غریب و پورتوگال زۆرترین هه‌ڵه‌ی كرد، گۆڵێكی نادروستی كریستیانۆی هه‌ژمار كرد و زیاتر له 2 لێدانی پێناڵتی بۆ ئێمه هه‌ژمار نه‌كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه، ئیسپانیا و مه‌غریبیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.