كوردستان24 ئه‌نجامى به‌رايى ره‌سمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه ئێستا له شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى (10) پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به ره‌سمى راده‌گه‌يه‌نێت.
دوێنێ (12ى ئايار/ مايۆى 2018) له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى بۆ هه‌ڵبژاردنى (329) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
له پارێزگاكانى سلێمانى و كه‌ركووك و ژماره‌يه‌ك پارێزگاى ناوه‌ڕاست و به‌غداى پايته‌خت، ژماره‌يه‌ك لايه‌ن ئه‌نجامه به‌راييه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داواى ژماردنى ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌كه‌ن.