له 30ى ئه‌يلوول قه‌باره‌ى راسته‌قينه‌ى لايه‌نه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به چاره‌نووسساز وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن: له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سه‌نگی راسته‌قینه‌ی هه‌مووان به‌دیار ده‌كه‌وێت.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌م مانگه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هاووڵاتييان له چاوه‌ڕوانى خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستانن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ياسايانه په‌سند بكه‌ن، كه ده‌بنه هۆى باشبوونى گوزه‌رانيان.
له خولى ئێستاى په‌رله‌مانى كوردستاندا، پرۆژه ياساى چاكسازى له ياساى خانه‌نشينى سه‌ره‌ڕاى په‌سندكردنى له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام به هۆى نيگه‌رانى هاووڵاتيانه‌وه سه‌باره‌ت به مادده‌يه‌كى ياساكه كه تايبه‌ت بوو به خانه‌نشينى پله تايبه‌ته‌كان، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ياساكه‌يان گێڕايه‌وه بۆ هۆڵى په‌رله‌مان و تا ئێستا ئه‌و ياسايه هيچ دانيشتنێكى له باره‌وه نه‌كراوه و به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى دارايى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ياسايه په‌سند بكرێت، ئه‌وا مانگانه 100 مليار دينار بۆ گهنجينهى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێت پاشه‌كه‌وتى مووچه لاببرێت.