زێڕ لە دەستکەوتی مانگانە نزیک دەبێتەوە

ئۆنسەیەک زێڕ لە ئاستی 1634 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

K24 - ھەولێر

دوای بەرزبووەنەوەی نرخی زێڕ بە درێژایی هەفتەی داهاتوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا ئاراستەی دابەزینی وەرگرت. بەوەی وەبەرهێنەران روویان لە کۆکردنەوەی دەستکەوتەکانی ئەو کانزا زەردە کردووە. بەڵام زێڕ لە تۆمارکردنی بەرزبوونەوەی مانگانە بۆ سێیەمین مانگ لەسەر یەک بەرزدەبێتەوە.

گرێبەستەکانی داهاتووی زێڕ بۆ مانگی نیسان بە رێژەی 0.6 بۆ ئاستی 1632 دۆلار 90 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، لە مامەڵە خێراکانیشدا ئەو کانزا زەردە بە رێژەی لە 0.8% بۆ 1632 دۆلار و 6 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی.

هاوکات پێنوێنی دۆلاریش کە پێوەری سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکەی بە رێژەی لە 0.1% بۆ 98.366 خاڵ دابەزی.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ داتاکانی، خەرجی و داهاتی کەسی و ئاماری تەرازووی بازرگانی ئەمەریکا بڵاوبێتەوە، کە کاریگەریان هەیە لەسەر جووڵەی زێڕ و دۆلار.