مێژوونووسان و شاره‌زایان: شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به شێوازێكی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای یه‌ك رۆژ له پێكدادانه توندوتیژه‌كه‌ی ویلایه‌تی ڤێرجینیا، كه تێیدا كه‌سێك كوژرا و 20 كه‌سیش برینداربوون، تێری ماكۆلیڤ، شاره‌داری ویلایه‌ته‌كه ده‌پرسێت: "چۆن گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته؟".
به گوێره‌ی شاره‌زایان، ره‌نگه ئه‌و پرسیاره، دوای رووداوه‌كانی شاری چارلۆتسڤیل و توندوتیژییه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو فێرگسۆن، چارلستۆن، دالاس، سانت پۆل، بالتیمۆر، باتۆن رۆگ، ئه‌لێكسانده‌ر، گرنگتربێت له چاره‌نووسی ئه‌و شێواز و سیسته‌مه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی رێكخستووه.
رۆبن رایت، نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا، كه له ساڵی 1988ه‌وه له رۆژنامه‌ی نیویۆركه‌ر ده‌نووسێت، له وتارێكدا سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و رووداوانه له سه‌قامگیرترین و دیموكراسیترین وڵاتی دنیا، زۆر له‌وه زیاتر ه‌كه چه‌ند رووداوێكی توندوتیژی ئاسایی بن و به ئاسانی كۆتاییان بێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ناوه‌ندی یاسایی باشوور، له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو نووسیویه‌تی: "ره‌وتی راسته توندڕه‌وه‌كان، له خزینه ناو ره‌وته سیاسییه‌كان ته‌نها له ساڵی رابردوو، به‌قه‌د نیو سه‌ده سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌و ناوه‌نده یاساییه، زیاتر له 900 گرووپی توندڕه‌وی تۆماركردووه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌كه‌شیان له زیادبووندان.
رایت له وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، سه‌قامگیری ئه‌مه‌ریكا، له گوتاری سیاسی‌دا بووه‌ته هێلێكی كاڵ و نووسیویه‌تی: "پێشتر قسه‌م له‌گه‌ڵ كیس ماینز كردووه له باره‌ی توندوتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ماینز ماوه‌یه‌كی زۆره له كه‌رتی پیشه‌یی خۆی، چ وه‌كو هێزی تایبه‌تی سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكا، یاخود له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ئێستا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كار ده‌كات، خزمه‌تی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای 16 ساڵ لێكۆڵینه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان تێدا ده‌گوزه‌رێت، هه‌مان ئه‌و بارودۆخه‌یان هه‌بوو كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه".
ئه‌و خانمه نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه، ده‌شڵێت: "له ئازار/ مارسی رابردوو، ماینز یه‌كێك بوو له‌و شاره‌زایانه‌ی كه له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆره‌ن پۆله‌سییه‌وه راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به رێژه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی دووه‌می ئه‌و وڵاته، دیاری بكه‌ن، له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ به رێژه‌ی 60% دیاریكراوه"، ئه‌و شاره‌زایانه پێشبینییان كردووه، له ماوه‌ی 10 تا 15 ساڵی داهاتوو، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه له ئه‌مه‌ریكا.
ماينز شه‌ڕی ناوخۆی پێشبینیكراوی ئه‌مه‌ریكا به توندوتیژییه‌كی به‌رفراوان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌قلیدی پێناسه ده‌كات، كه تێیدا گاردی نیشتمانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له راستیشدا له رۆژی 12ی ئاب/ ئۆگستۆس، شاره‌داری ڤێرجینیا، گاردی نیشتمانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و باری له ناكاوی راگه‌یاند.
له خستنه‌ڕووی ناوه‌ڕۆكی رۆمانێك، له رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، رۆن چارلز، نووسیویه‌تی: "له رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و رۆمانه پڕ له چاڵه، زۆرێك له ئێمه پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێك ده‌كات له‌سه‌رده‌می تره‌مپ، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ری نیگه‌رانی، نه‌ته‌وه‌یه‌ك به هۆی جیاوازییه ئایدۆلۆژییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، گومانه ره‌گداكوتاوه‌كان نامۆ ده‌بن، به‌راستی رۆمانێكی كاریگه‌ره، له هه‌مان كاتیش‌دا، ترسێنه‌ره".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، سه‌باره‌ت به رۆمانه‌كه، ده‌ڵێت: "ئه‌وه كارێكی به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌ره‌كه، به‌لای كه‌مه‌وه له سه‌رده‌می ئێستادا".
به‌ر له رووداوه‌كانی چارلۆتسڤیل، ده‌یڤید بلایت، مێژوونووسی زانكۆی یه‌یڵ، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، كۆنگره‌یه‌ك له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو, له باره‌ی "جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی، له رابردوو و ئێستا"، ساز بكات.
بلایت ده‌ڵێت: "بۆچوون و له‌یه‌كچووه‌كان به‌رده‌وام ترسناكن، به‌ڵام له راستیدا دامه‌زراوه‌ی لاوازمان هه‌یه، حزبه‌كان نه‌ك هه‌ر تێوه‌گلاون، به‌ڵكو یاری به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، كه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی 19 روویدا، به درێژایی 15 ساڵ، كێشه‌ی كۆلایه‌تی گه‌وره‌ترین حزبه‌كانی وڵاتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پارتی ویگ Whig Party هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پارتی كۆماری جێگه‌ی گرته‌وه، پارتی دیموكراته‌كان بووه دوو به‌شی باكوور و باشوور".
بلایت روونیشی ده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و را گشتییه‌ی له ساڵانی شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ی رابردوو هه‌بوو، لاوازی دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته پاڵنه‌ری لاوازبوونی رای گشتی سه‌باره‌ت به‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خاوه‌ن متمانه بوون و ده‌ڵێت: "ئێستا متمانه به كێ بكه‌ین؟ له‌وانه‌یه بۆ گاڵته بڵێین متمانه به نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی FBI, له سایه‌ی بوونی ئه‌و هه‌موو پیاوه سه‌ربازییه له ئیداره‌ی تره‌مپ، بۆ جێبه‌جێ كردنی لۆژیك، ده‌توانین متمانه به‌و دامه‌زراوه بكه‌ین؟ نه سه‌رۆك نه كۆنگرێس، ئه‌وانه دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ستاون له رووی به جێھێنانی ئه‌ركه‌كانییان و پیاوانێك تێیدا كارده‌كه‌ن، كه ساڵانێك ته‌فره‌قه‌یان خستووه‌ته نێوانمان، بۆ ئه‌وه‌ی چنگ له ده‌سه‌ڵات گیر بكه‌ن، ته‌نانه‌ت دادگای باڵاش جێگه‌ی متمانه نه‌ماوه، چونكه به سیاسی كراوه".
ئيريك فۆنه‌ر، مێژوونووس له زانكۆی كۆلۆمبیا و براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ری ساڵی 2011، له كتێبێه‌كه‌یدا به‌ناوی The Fiery Trial: Abraham Lincoln and American Slavery , "دادگاییه‌كی ئاگرین: ئه‌براهام لینكن و كۆلایه‌تی ئه‌مه‌ریكی"، گومانی له دۆخی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و به رۆبن رایتی راگه‌یاندووه، هه‌ر ململانێیه‌ك له داهاتوو، ده‌بێته دوایین شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا.
فۆنه‌ر بۆ رۆبن رایت ده‌ڵێت: "روونه ئێستا ئمه دابه‌شكاری قووڵ له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ده‌بینین، وه‌كو: ره‌گه‌زی، ئایدۆلۆچی، لادێنشینان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شارنشینان، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، گومانم له‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر هێزێكی كاریگه‌ر و هاوسه‌نگ هه‌بوایه، ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌وڕۆ روویان نه‌ده‌دا".
ئه‌و خانمه نووسه‌ره، به‌وه كۆتایی به وتاره‌كه‌ی هێناوه، كه ئه‌وه‌ی له چارلۆتسڤیل روویدا، یه‌كه‌م خۆپیشاندانی "راستڕه‌وی جێگره‌وه" نییه و دوایینیش نابێت، پلان بۆ 9 خۆپیشاندانی هاوشێوه له پشووی هه‌فته‌ی داهاتوو و رۆژانی دواتر له ئه‌یلوول ئاماده‌كردووه".