چه‌كداری سێیه‌می هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگا كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
سێیه‌م چه‌كداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كوژرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا دوو چه‌كداری ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كوژران، دواتریش چه‌كداری سێیه‌م بریندار كرا و ئێستا هێزه‌كان رایانگه‌یاندووه، كه چه‌كداری سێیه‌میش كوژرا.
له هێرشه‌كه‌شدا، فه‌رمانبه‌ریك به‌ناوی "فه‌رحان شه‌قڵاوه‌یی" كه كریستیانه و ته‌مه‌نی 55 ساڵه، شه‌هید بوو، پۆلیسێكیش به‌ناوی "ئه‌حمه‌د سه‌لیم گه‌ردی"، بریندار بوو.
پۆلیسه‌كه دووه‌مجاریه‌تی له كاتی ئه‌ركدا بریندار ده‌بێت، گوللـه‌یه‌ك به‌ر شانی چه‌پی كه‌وتووه، چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و برینه‌كه‌شی سووكه.
ا. م