زانا رۆستايى: ده‌بێت ميلاكاتى مه‌خموور بگوازينه‌وه بۆ به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان داوا ده‌كات، هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له شارۆچكه‌ى مه‌خموور هه‌ڵبگرێت و ميلاكاتى شارۆچكه‌كه بخرێته‌وه سه‌ر به‌غدا.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له‌میانه‌ی سه‌ردانی شاندێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نى عێراق بۆ مه‌خموور، كه كوردستان24 رووماڵى ده‌كرد رایگه‌ياند، پێویسته میلاكی مه‌خموور بخرێته سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا و چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن جارێكیدیكه ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌زاكه.
لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى دواى ئه‌وه دێت، حكومه‌تى عێراق پرۆسه‌يه‌كى فراوانى بۆ گۆڕينى ديموگرافياى ناوچه كوردستانييه‌كان به تايبه‌تى كه‌ركووكى ده‌ستپێكردووه و دواى داگيركردنه‌وه‌ى شاره‌كه ده‌يان بڕيارى بۆ سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له ئيداره‌ى شاره‌كه ده‌ركردووه.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، ميليشياكانى حه‌شد و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به هۆى "خيانه‌تى" به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى توانيان شارى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى داگير بكه‌ن و هێزيان به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان جوڵاند، به‌ڵام له شارۆچكه‌ى پردێ هێزى پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاريان بوونه‌وه و توانيان پێشڕه‌وييه‌كانيان رابگرن.
كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، له 2001ه‌وه له بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان جيابووه‌ته‌وه و حزبێكى ئيسلامى خاوه‌ن ديدگاى (جيهادييه).
مه‌خموور قه‌زايه‌كى كوردستانييه و ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژئاواى هه‌ولێر و له نێوان قه‌زاكانى حه‌ويجه، شه‌رگات، هه‌ولێر و مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه، 50 كيلۆمه‌تر له مووسڵه‌وه دووره و هه‌ر يه‌ك له ناحييه‌كانى (گوێڕ، كه‌ندێناوه، قه‌راج، مه‌لاقه‌ره) ده‌گرێته‌وه.