سه‌رۆك بارزانی ده‌نگیدا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدانی شارۆچكه‌ی پیرمام، به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد و ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه هێشتا پێشمه‌رگایه‌تی به گه‌وره‌ترین شه‌رف ده‌زانێت و چه‌ندین جار گوتوویه‌تی: "هه‌موو ژیان و خه‌باتمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه" له پرۆسه‌ی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و پشكی شێری له به‌دیهێنانی ئه‌مڕۆژه‌دا به‌ركه‌وتووه‌و له ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام له كۆڕ و كۆبووه‌نه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا، به ئیراده‌وه داوای لێده‌كردن بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن، چونكه ته‌نها بۆ سه‌ربه‌خۆیی خوێن ده‌ڕێژین و جارێكی دیكه ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكه‌ین.
.
له پاش ئه‌ویش مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان بنكه ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رجه‌م لێدوان‌و كۆڕ و كۆنفرانسه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیداره میدیاییه‌كانیدا رایگه‌یاندووه، ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.