ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبوانی كۆرۆنای راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (6) حاڵه‌ت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م تووشبوانی كۆرۆنا خراونه‌ته ژێر چاودێری ورده‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دوێنێ حاڵه‌تێك له به‌غدا، حاڵه‌تێك له كه‌ركووك تۆمار كران و هه‌فته‌ی پێشووش چوار حاڵه‌ت له كه‌ركووك تۆمار كرابوون، كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون.