پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكی كوشتن له كۆیه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، بكوژی پیاوێك كه دوێنێ له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر، كوژرا، ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگاكه ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه كراوه، دوێنی کاتژمێر (8:30) خوولەکی شەو، له رووداوێكی كوشتن ئاگادار کراونەته‌وە، كه له‌سه‌ر شەقامی 100م نزیک عەنکاوە روویداوه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاووڵاتییە کوژراوهكه ناوی (سالار سدیق)، تەمەن (34)ساڵه کارمەندی نەخۆشخانەی تایبەتی سویدییه، دوای رووداوی كوشتنه‌كه، تۆمه‌تباره‌كه لە شوێنی رووداو رایکردبوو.
پۆلیس ئاشكرای ده‌كات، دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە توانرا تۆمه‌تباری سەرەکی تاوانەکە لە شارۆچکەی کۆیە، دەستگیر بکرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوه و گوتوویه‌تی: "بەهەڵە تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و و دادوه‌ر، بە پێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، بڕیاری بەندکردنی تۆمەتباری داوه.
ئ. م