بۆ پياوان.. به‌م رێگايانه ئافره‌ت پێت سه‌رسام ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى بوارى ئه‌نثرۆپۆلۆجيا، هێلين فيشه‌ر، له زانكۆى رۆجه‌رزى ئه‌مه‌ريكى ده‌ڵێت: به‌ده‌ستهێنانى سه‌رسامى و ره‌زامه‌ندى ژن له ته‌واوى جيهاندا قورس نييه، ئه‌و ته‌نيا چه‌ند شتێكى ته‌قليدى ده‌وێت كه له پياوێكدا هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى پێى سه‌رسام بێت.
ئه‌و شاره‌زايه له رۆژنامه‌ى (Psychology Today) بابه‌تێكى له‌و باره‌يه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا چه‌ند رێنماييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و بواره نووسيوه، له‌وانه:
رێنمايى يه‌كه‌م: "رێگه‌ى يه‌كه‌م بۆ سه‌سامبوونى ئافره‌ت، زه‌رده‌خه‌نه و ئاماژه‌كانى رووخسار و نيگاى راسته‌وخۆيه، ئه‌وه كليلى يه‌كه‌مه بۆ چوونه ناو دڵى ئافره‌ت. چونكه ئافره‌تان زياتر متمانه‌يان به‌و پياوانه هه‌يه".
رێنمايى دووه‌م: "ئه‌گه‌ر باڵات كه‌متره له 170 سانتيمه‌تر، باشتر وايه خۆت هيلاك نه‌كه‌يت به رازيكردنى ژنى باڵا به‌رز، چونكه ژنان ده‌يانه‌وێت له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بن، كه هاوشان يان كه‌مێك له خۆيان به‌رزتر بن".
رێنمايى سێيه‌م: "به‌دواى هاوبه‌شێكى ژياندا بگه‌ڕێ، كه دوو سێ ساڵێك له ته‌مه‌ن جياوازيتان هه‌بێت. زۆرينه‌ى توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، ئه‌و پياوانه‌ى له‌گه‌ڵ ژنانى له خۆيان زۆر منداڵتر هاوسه‌رگيريان كردووه، به‌رده‌وام به هۆى گۆڕانكارييه سۆزدارييه‌كانى ئافره‌ته‌كانه‌وه تووشى كێشه بوونه. به‌ڵام ژنانى له ته‌مه‌ن هه‌ڵچوو، كه‌متر له ژێر كاريگه‌رى گۆڕانكارييه سۆزدارييه‌كان و زۆرتر ئارام و ژيرانه‌ترن".
ئه‌گه‌ر له‌و سێ رێگه‌يه‌وه هيچت ده‌ست نه‌كه‌وت، به راى شاره‌زايانى ئه‌نثرۆپۆلۆجيا، ئه‌وا؛ ته‌نكه ريشێك بهێڵه‌وه و به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك وه‌رزش بكه و جه‌سته‌يه‌كى شيك و توندوتۆڵ و رێكت هه‌بێت و هه‌ندێك كه‌يفساز و خۆش ره‌فتار و روو خۆش به و جار به‌جاريش ره‌نگى سوور بپۆشه به دڵنياييه‌وه، ده‌بيته جێى سه‌رنجى ئافره‌تان.
مه‌به‌ست له ئه‌نثرۆپۆلۆجيا، زانستى مرۆڤناسى و شيكردنه‌وه و تێگه‌يشتن له ره‌فتار و كرداره‌كانييه‌تى له رابردوو و ئێستادا.
ئ.ر