گره‌وكردن له‌سه‌ر له كار لادانی تره‌مپ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بازاڕی گره‌و و پێشبینییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت جوڵه‌یه‌كی زۆری به ئاراسته‌ی لێپرسینه‌وه به مه‌به‌ستی له كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به خۆوه بینیووه. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته دۆسێی له كارلادانی جیمس كۆمی، به‌ڕێوه‌به‌ر نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI).
له بازاڕی "بریدیكت" بۆ گره‌و و پیشبینییه سیاسی و داراییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ئه‌گه‌ری زۆر خراوه‌ته روو، پرسی لێپرسینه‌وه و لادانی تره‌مپ، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه‌و رێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 30% و تا دره‌نگانی شه‌وی سێ شه‌ممه به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌ی تێدا كراوه.
ئه‌و رێژه‌یه‌ش پاش ئه‌وه تۆماركراوه كه راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای له جیمس كۆمی كردووه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی "مایكڵ فلین" رابگرێت كه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ سپێده‌ی چوار شه‌ممه‌دا گره‌و و پێشبینییه‌كان ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ره‌شی تره‌مپ، بۆ 27% دابه‌زی، به‌ڵام هێشتا 7% به‌رزتره له له رێژه‌ی تۆماركراوی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو.
ژماره‌ی پێشبینی و گره‌وه‌كانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌و گه‌یشتووه‌ته (60700) له كاتێكدا رۆژی 8/5/2017 ته‌نها (5500) بووه.
"بتفیر""ی بریتانی بۆ گره‌وه‌كردن ده‌ڵێت" ئه‌وانه‌ی گره‌ویان كردووه (5 هه‌زار) جونه‌یهی ئیسته‌رلینی (6470 دۆلار)ـییان داناوه‌و ده‌ڵێن، تره‌مپ زوو له پۆسته‌كه‌ی لاده‌درێت، ئه‌و بۆچوونه‌ش پاش چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه بووه كه باسی ئه‌وه‌یان كردووه، تره‌مپ داوای داخستنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیای له جیمس كۆمی كردووه".