400 دۆنم زهوی جووتیارانی كورد له خانهقین سووتێنرا
K24 - خانهقین:
شەوی ڕابردوو بەهۆکارێکی نادیار چوارسەد دۆنم گەنم و جۆی جوتیارە کوردەکانی گوندەکانی موبارەک و دارا و مێخاس لەسنووری خانەقین سووتێنران.
هاووڵاتیانی كوردی سنوورهكه دهڵێن ئیدارهی پارێزگای دیاله به ههموو توانایهكییهوه كهوتووهتهخۆ بۆ ئهوهی كورد له زێدی خۆی دهربكات و عهرهبی هاورده له شوێنیان نیشتهجێ بكات.
هاووڵاتیانی کوردی ئەم ناوچانەش دەڵێن جیا لە کوشتن و تیرۆرکردنمان، ئێستا كهوتوونهته سووتاندنی دەغڵ و دانەکانمان و ئیدارەی پارێزگای دیالەش هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ دەرکردنی کورد و هێنانی عەرەبی هاوردە بۆ جێگاکانیان.
ئەم هەڵمەتهی تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی کورد و سووتاندن و داگیرکردنی زەوی و زارەکانیان و هەوڵدان بۆ دەرکردنیان لە زێدی خۆیان، به هۆكاری نهمانی پێشمەرگەیە لەو ناوچانە دهزانرێ و چالاکوانانی ناوچەکەش دەڵێن: "تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی نابێتەوە".
لە سنووری خانەقین و شارەدێکانی لە دوای 16ى ئۆکتۆبەری 2017ـەوە زیاتر لەبیست گوندی کورد چۆڵ کراون و دەیان هاووڵاتی کوردی ئەو ناوچانەش تیرۆر کراون، ئەمە لەکاتێکدا حکوومەتی عێراق زۆرترین هێزی ئەمنی لەوناوچانە بڵاوەپێکردووە، بەڵام فەرماندەکانی پێشمەرگەش چەند جارێک جەختیان لەوەکردووەتەوە، هێزە عێراقیەکان لەو ناوچانە ئەوەندە ئامانجیان دژایەتیکردنی کوردە، ئەوەندە لەهەوڵی بنبڕکردنی داعشدا نین.