كچه كوردێكی ئێزدی له ترسی دووبارهبوونهوهی نههامهتییهكان ناوێرێت بگهڕێتهوه گوندهكهی
K24 - ههولێر:
فهریده، لە ناخی پڕ خەم و دەروونی بە ئازار و بەدەنگێگی نزمی تێكەڵ بەھەنسكی گریان، خەمی ئەو رۆژانە دەگێڕێتەوە كە لەبندەستی چەكدارانی داعشدا چەشتوویەتی.
فەریدەش ھاوشێوەی ھەزاران لە كچ و ژنانی كوردانی ئێزدی تووشی چەندین ئازار و مەینەتی بووتەوە، وەك خۆی دەڵێت لەلایەن داعشەوە رفێندراوە و دەیانجار لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر.
كاتێك داعش ھێرشدەكاتە سەر گوندەكەیان (كۆچۆ)، فەریدە تازە پێينابووە تەمەنی 18 بەھاری، ئێستاش كە ترسی لەگەڕانەوەی بۆ گوندەكەی ھەیە لەترسی دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتەی بەسەر ناوچەكەیاندا ھات، ناوی گوندەكەشی لە سهر دەستی تاتۆكردووە.
بەر لە ساڵی 2014 كوردانی ئێزدی, بە ئاشتی و بەبێ ئەوەی زیانییان بۆ ھیچ نەتەوە و ئایینێكی دیكە ھەبێت، تووشی گەورەترین كارەسات، لە كوشتن و رفاندن و كاولكردنی ناوچەكانیان بوونەوە، ئەمەش لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە جینۆساید ناسێندرا.
ا. م