عه‌بادى و شا سه‌لمان پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌غدا و رياز تاوتوێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له شارى مه‌ككه له‌گه‌ڵ پادشاى سعووديه سه‌لمان عه‌بدولعه‌زيز كۆبوويه‌وه و په‌يوه‌ندى نێوان رياز و به‌غدايان تاوتوێكرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى واسى سعووديه بڵاويكرده‌وه، گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا له كۆشكى سه‌فا له مه‌ككه به‌ڕێوه‌چووه.
پێشتر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر رايگه‌ياندبوو، له‌و سه‌ردانه‌دا باسى دياركردنى باڵيۆزى سعووديه له به‌غدا و خواستى سعووديه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات.
ئه‌و نوێنه‌ره روونيشيكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو لا ده‌كرێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر تيرۆردا و چۆنێتى هاوكارى سعووديه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌خرێته به‌ر باس.