گه‌نجێكى سووريا له تاوه‌ره‌كه‌ى له‌نده‌نه‌وه دوايين نامه‌ى بۆ كه‌سوكارى نارد
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى هه‌ڵمه‌تى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سووريا، رايگه‌ياند، محه‌ممه‌د ئه‌لحاجى ته‌مه‌ن 23 ساڵ، يه‌كێك بووه له‌و هاووڵاتيانه‌ى سووريا كه له تاوه‌ره‌كه‌ى له‌نده‌ن له گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ديكه‌دا گيانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و هاووڵاتييه سوورياييه، دوايينجار په‌يوه‌ندى به كه‌سوكاره‌كه‌يه‌وه كردووه و نامه‌يه‌كى ناردووه و نووسيويه‌تى: ئاگر گه‌يشته ئێره‌ش.. خواتان له‌گه‌ڵ.
ئه‌و هاووڵاتييه سورياييه له 2014 له‌گه‌ڵ برايه‌كيدا گه‌يشتبووه بريتانيا و ئه‌و قوتابى زانكۆ بوو، له ئه‌ندازه‌ى مه‌ده‌نى زانكۆى وێست له‌نده‌ن ده‌يخوێند.
رێكخراوه‌كه راشيگه‌ياندووه، پۆليسى بريتانيا ئاگادارى كه‌سوكاره‌كه‌يان كردوونه‌ته‌وه كه محه‌ممه‌د ئه‌لحاج گيانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها زانكۆكه‌شى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: به داخه‌وه بۆ گيانله‌ده‌ستدانى يه‌كێك له قوتابييه‌كانمان.
محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ عومه‌رى برايدا بووه، كاتى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ى رزگار بن له‌يه‌ك جيابوونه‌ته‌وه و دواتر عومه‌ر به بريندارى رزگار كرا و گواسترايه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام محه‌ممه‌د گيانى له‌ده‌ستداوه.
تاوه‌ره‌كه‌ى له‌نده‌ن رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ئاگرى تێ به‌ربوو، به‌و هۆيه‌وه 17 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.