ڤیدیۆ.. شه‌ڕی نێوان كورد و تورك له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر عه‌فرین
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی په‌لاماردانی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان كورد و تورك له فڕۆكه‌خانه‌ی هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا روویدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نزیكه 200 كه‌س له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوونه و پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به سپرای بیبه‌ر بڵاوه‌یان پێكردوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، توركه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كورده‌كان، به هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵای په‌یه‌ده‌یان هه‌ڵگرتووه و دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بوونه بۆ سه‌ر عه‌فرین.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپای توركیا، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای سووریای ئازاد، كه پاڵپشتییان ده‌كات، هێرشیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكردووه و تا ئێستاش وڵاتانی زلهێز و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ هه‌ڵوێستێكی جدییان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه نه‌بووه.
سه‌رچاوه: RT
ا. م