ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی نه‌ورۆز سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قایمتر كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 نۆڤێمبه‌ری 2016، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز به ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌ی خوله‌كه مایه‌وه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كاندا.
زێره‌ڤانی ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی دهۆكی كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی (1 ـ 2) گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی ته‌واو بوو، وه‌ك هه‌میشه به‌هادین به‌كر، هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز پیاوی یارییه‌كه و پاڵه‌وانی یانه‌كه‌ی بوو، به‌و پێیه‌ی توانی بۆ سێیه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار ب‌كات. به‌م ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ له 3 یاری، له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، یانه‌ی زێره‌ڤانیش یه‌كه‌مین شكستی له نێو یاریگه‌ی خۆی تووشبوو، به 2 خاڵ بۆ خانه‌ی پێشكۆتایی دابه‌زی.
گازی باكوور ـ هه‌ولێر
له شاری كه‌ركووك، یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو بووه میوانی یانه‌ی گازی باكوور، له‌م یارییه له خوله‌كی 70 نه‌ریمان خدری گۆڵپارێزی یانه‌ی گازی باكوور بووه پاڵه‌وانی یارییه‌كه، كاتێك لێدانێكی سزای هێرشبه‌ری هه‌ولێر (بارزان شێرزاد)ـی گه‌ڕانده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دهۆك ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
له‌م یارییه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كاندا و بۆ دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك شكست بووه به‌شی، كاتێك یارییه‌كه‌ی به (3 ـ 2) گۆڵ دۆڕاند.
پاڵه‌وان و پیاوی ئه‌م یارییه، یاریزانی لاوی دهۆك (ئیڤان سلێمان) بوو كاتێك دوو گۆڵی بۆ زه‌ردپۆشه‌كانی دهۆك تۆمار كرد.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له هه‌مان گه‌ڕ، 3 یاری دیكه له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.