هەر منداڵێکی تازە لە دایکبووی تورکیا 20 هەزار لیرە قەرزدارە
K24 - ھەولێر
قەرزەكانی سەر توركیا بۆ 240 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و ھەر منداڵێك كە لە دایك دەبێت لە وڵاتەكە 20 ھەزار لیرە قەرزارە.
بەگوێرەی خەملاندنەكانی رووپێوی دانیشتووان لە توركیا، تا كۆتاییەكانی مانگی ئایار، كۆی قەرزی گشتی وڵاتەكە بۆ ترلیۆنێك و 633 ملیار لیرە بەرزبووەتەوە، كە یەكسانە بە 240 ملیار دۆلاری ئەمەریكی. بەو جۆرە ھەر منداڵێك له توركیا بە قەرزێك لە دایك دەبێت، كە بڕەكەی 19 ھەزار و 638 لیرەی، ئەوەش لە كاتێكدایە وڵاتەكە دەیەوێت لە رێگەی قەرز وەرگرتنەوە، پارەداركردنی بوودجەكەی بكات.
ئەمە لە كاتێكدایە ئابووری توركیا لە 2018ـەوە تا ئێستا بە قەیرانی دارایی تێدەپەڕێت و حكومەتی خۆجێیی و دامەزراوە فەرمییەكان توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەیان نەماوە. ئێستاش بەھۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی وڵاتەكە خراپتر بووە.