مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

دوای پەروەردە مووچەی ئەم وەزارەتە دەدرێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرە ئەو زانیاریانەی لە گەنجینەی هەرێمه‌وه‌، دەست كوردستان24 كەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی ئایاری 2018ی وەزارەتی پەروەردە، دابەش دەكرێت و مووچەی مامۆستایانی ناوشار و دەرەوەی شاریش پێكەوە دابەش دەكرێت.

ھەر بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت و رۆژانی داھاتووش وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێن.

ئەم مانگە خشتەی دابەشكردنی مووچە رانەگەیەندرا و بڕیاریشە وەزارەتی دارایی لەمەودوا ھەر 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات.