فه‌ڕه‌نسا داوا له كۆمپانیاكانی ده‌كات روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دووه‌م كۆنفڕانسی خاوه‌نداریی هزری له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، له‌نێوان كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه چوو.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا دۆمێنێك ماس, كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا دووپاتی كرده‌وه، ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێك دایه، كه كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌توانن به ئاسانی كاری وه‌به‌رهێنان لێی ئه‌نجام بده‌ن، داواشی له كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كرد، له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی جیاواز بكه‌ن.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌رێم و فه‌ڕه‌نسادا، ئه‌وه‌ی بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كارگه‌كان گرنگه, پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان و ڕێگریكردنه له هێنانی به‌رهه‌می ساخه‌ته و ناته‌ندروست، بۆ ئه‌م به‌سته‌ش ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له رێگای په‌رله‌مانه‌وه به یاسایه‌ك ئه‌و كاره بنبڕ بكات و ئاسانكاریی ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان بكه‌ن.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ته‌واوی نوێنه‌ری وه‌زه‌راته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدار بوون و سه‌رجه‌م كیشه‌كان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان كرانه یاداشتنامه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت، به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و ڕێگریگرتن له به‌رهه‌می ساخته‌ی هاورده‌كراو.
تا دێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا روو له پته‌وی ده‌كات، له 16 ئه‌م مانگه‌ش ئان ئیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و دووپاتی كرده‌وه، ده‌یانه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و به پڕۆژه‌كانیان هاوكاری هه‌ولێر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی شاره‌وانی، هاتووچۆ و رێگاوبان.
دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر باسی له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد و رایگه‌یاند: هه‌ولێر و پاریس له زۆر بواری جیاوازدا په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌شنووسی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو شاره ئاماده ده‌كرێت و له ئاینده‌دا ده‌بن به دوو ده‌سته خوشك و هه‌ردوو لا ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ن.
H.B