گۆڕان به‌شێكی داواكاریه‌كانی له كابینه‌ی نوێ ده‌گۆڕێت
K24- هه‌ولێر:
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵگرتی بەربەستەکانی به‌رده‌م پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەت لە سەقفی داواکاریەکانی دێتە خوارەوە، پەرلەمانتارێکی ئه‌و حیزبه‌ش مەرجەکانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ کوردستان 24 ئاشکرا دەکات و چاوەڕێی وەڵامی پارتین، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین لەم هەفتەیە دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
دابان محەمەد، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 مه‌رجه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: گۆڕان داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه، كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه و داوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی كردووه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، پێشنیازی وه‌رگرتنی چه‌ند ده‌سته و وه‌زاره‌تێكی دیكه‌مان كردووه.
سه‌باره‌ت به رای به‌رامبه‌ریش بۆ ئه‌و مه‌رج و داواكاریانه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان گوتی: تائێستا وه‌ڵامه‌كه دیار نییه و بڕیاری كۆتایی لای پارتی دیموكراتی كوردستانه، ئێستاش چاوه‌ڕێی پارتین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵاممان بداته‌وه و بڕیاری ئه‌وه بدات، ئاخۆی له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت یان نا، ئه‌گه‌ر به‌و داواكاریانه‌مان رازی بن، هیچ گرفتێك درووست نابێت.
له‌كاتێكیشدا له ماددەی سێیەمی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، سەرۆکی هه‌رێم یەك جێگری دەبێت، یەکێتیش داوای جێگری دووەم دەکات، ئەمەش لە هەمواری یاساکە جێگەی کراوەتەوە و لایەنەکان لە رێککەوتن نزیك بوونه‌ته‌وه، له‌مباره‌شه‌وه زانا مەلا خالید: پەر لەمانتاری كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، له 2%ی کێشەکانی پێکهێنانی حکوومەت، ماون بەم نزیکانە یاساکە هەموار دەکرێتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، پارتی پابه‌نده به هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان، ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌كان دیار بن و له ئاست خواستی ئه‌و دوو حیزبه‌دا بن، بۆ ئه‌وه‌ی پارتیش بتوانێت هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت خێراتر بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا واژۆ ده‌كه‌ین، ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بده‌ین.
پێشتر بزووتنەوەی گۆران مەرجی بۆ زیادکردنی جێگری سەرۆکی هەرێم ئەوە بوو، وەزیری پێشمەرگە یان ناوخۆی پێ بدرێت بەڵام ئێستا داواكارییەكەی گۆڕاوە و دوو داوای دیكەی لە پارتی هەیە، یەکێكیان ئەوە داوایی چەند وەزارەتێکی کردوە کە بەر پارتی و یەکێتی کەوتوون ئەگەر ئەمەش نەکرا جێگری سەرۆکی حکوومەت بۆ چاکسازی بە یاسا دیاری بکرێت و دەستەڵاتەکانیشی دیاری بکرێت.
H.B