ئه‌وروپا تووڕه‌یی خۆی نیشانی سعوودیه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مانفرێد فێرنه‌ر، سه‌رۆكی حزبی گه‌لی ئه‌وروپی داوای له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، چاو له ئه‌ڵمانیا بكه‌ن و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، فرۆشتنی چه‌ك به عه‌ره‌بستانی سعوودیه بوه‌ستێنن.
فێرنه‌ر كه به سه‌رۆكی دیارترین حزب و گه‌وره‌ترین كوتله له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داده‌نرێت، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "دوای بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، پێویسته هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه".
ئه‌مه له حاڵێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كۆمسیۆنی ئه‌وروپی دووپاتیكردبووه‌وه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌میانه‌ی گفتوگۆكانی په‌رله‌مانی، په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا سعوودیه‌یان به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه ئه‌و چه‌كانه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی ده‌فرۆشن، راده‌ستی تیرۆریستانی سووریا ده‌كرێن و له ململانێكانی یه‌مه‌ن به‌كاریان ده‌هێنرێن.
هه‌روه‌ك رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌وروپاش داوای قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌كیان به سعوودییه كردووه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و به‌لژیكا به فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاتانه‌ی له‌حاڵه‌تی جه‌نگن، یاسا نیشتیمانییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
H.B