پەرلەمانی عێراق جێگری دووەمی سەرۆك ھەڵدەبژێرێت
K24 - بەغدا
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەستیپێكرد.
شڤان جەباری پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كۆبوونەوەكە درێژەپێدەری كۆبوونەوەكەی دوێنێ دەبێت، كە ھەریەك لە دكتۆر بەشیر حەداد و ئەحمەدی حاجی رەشید لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ ئەو پۆستە بە دەست بێنن، بۆیە بڕیاردرا ئەمڕۆ كۆبووونەوەكە درێژەی پێبدرێت".
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "رێككەوتن لەنێوان لایەنەكان كراوە و بەشیر حەداد، پەرلەمانتاری كورد لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت".
بەپێی تەوافوقی نێوان پێکهاتەکانی عێراق پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان پشکی کوردە.
دوێنێ 15/9/2018، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه و ئه‌ندامی كوتله‌ی بنیات له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به 169 ده‌نگ بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. ھەروەھا حه‌سه‌ن كه‌عبی، ده‌نگی 210 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێنا و بوو بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
ھ.م