گۆڕان لهبارهی دوو جێگر بۆ سهرۆكی ههرێم مهرجێكی ههیه
K24 – سلێمانی:
نزیکەی ھەفتەیەک زیاترە گفتوگۆی لایەنەکان بۆ رێكکەوتنی کۆتایی پێکھێنانی حکومەت وەستاوە، تائێستاش وادەی رێكکەوتن و سازان لە نێوان لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت و ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم نادیارە.
پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سەربازی بووەتە گرێکوێرەی رێکكەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان. ئەمەش بە ھۆی رازی نەبوونی بزووتنهوهی گۆڕان بۆ پێدانی ئەو پۆستە بە یەکێتی.
پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان نزیکەی 2 مانگە رێکكەوتوون لهسهر پێکھێنانی كابینهی نوێی حكوومهت، دواتر ٣ی ئەم مانگەش یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی رێكکەوتوون، بەڵام تائێستا نە بەرھەمی گفتوگۆکان دیارە نە بەرھەمی رێکكەوتنەکان.
لهو بارهیهوه، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگهیاند، دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ھەیە و دەبێت یەکتر رازی بکەن.
بە گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان24، بزوتنەوەی گۆڕان بە مەرجێك رازییه پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سەربازی زیاد بكرێت و بە یەکێتی بدرێت له بهرامبهردا پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە به گۆڕان بدرێت.