باڵيۆزخانه‌ى ئيكوادۆر له له‌نده‌ن: دامه‌زرێنه‌رى ويكيليكس خۆى ناشوات و بۆنى ناخۆشه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ميدياييه‌كان له زارى كارمه‌ندانى باڵيۆزخانه‌ى ئيكوادۆر له له‌نده‌ن بڵاويانكرده‌وه، دامه‌زرێنه‌رى ويكيليكس جوليان ئه‌سانج، به ده‌گمه‌ن نه‌بێت خۆى ناشوات و بۆنێكى ناخۆشى لێ دێت.
سايتى (International Business Times) له زارى كارمه‌ندانى باڵيۆزخانه‌كه‌وه ئاشكرايكردووه، كه ئه‌سانج هيچ پابه‌ندى رێساكانى پاكوخاوێنى كه‌سيى نييه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه ناوبراو به ده‌گمه‌ن خۆى ده‌شوات و به‌و هۆيه‌وه بۆنێكى ناخۆشى لێ دێت.
جێرمى زيمرمان، يه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه هاوڕێكانى ئه‌سانج و ئه‌و باسى له‌وه كردووه، تێبينى كردووه، ئه‌سانج به ده‌گمه‌ن خۆى ده‌گۆڕێت و مه‌گه‌ر يه‌كێك ناچارى بكات بچێته گه‌رماو و خۆى بشوات، ئه‌گه‌ر نا نايكات.
سايته‌كه له زارى هاوڕێيه‌كى ديكه‌ى ئه‌سانجه‌وه زانيارى گواستووه‌ته‌وه و ئه‌و هاوڕێيه‌ى به ناوى دانيال دومچايت بێرگ، كه له ويكيليكس كارى له‌گه‌ڵ كردووه، وتوويه‌تى: ئه‌سانج به ده‌ست نان ده‌خوات و دواتر ده‌سته چه‌وره‌كه‌ى به پانتۆڵه‌كه‌ى ده‌سڕێت و هه‌رگيز له ژيانمدا پانتۆڵى كه‌سم هێنده‌ى پانتۆڵه‌كه‌ى ئه‌سانج چه‌وترم به‌رچاو نه‌كه‌وتووه.
جوليان ئه‌سانج له 2012ه‌وه له باڵيۆزخانه‌ى ئيكوادۆر له له‌نده‌ن ده‌ژيت و مه‌ترسى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ريتانيا ده‌ستگيرى بكه‌ن و راده‌ستى سويدى بكه‌ن، به‌و پێيه‌ى له سويد سكاڵاى له‌سه‌ره و به گێچه‌ڵى سێكسى تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌سانج، پێى وايه پاڵنه‌رى سياسى له پشت ئه‌و سكاڵايه‌وه هه‌يه و ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه سويدييه‌كان راده‌ستى ئه‌مريكاى بكه‌ن و له‌وێش به تۆمه‌تى چالاكييه‌كانى دژ به ئه‌مريكا له ويكيليكس دادگايى بكرێت.
و:ئ.ڕ