عێراق باڵیۆزی توركیا بانگێهشت ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیاكانی شنگال و قه‌ره‌چووغ هاته ده‌نگ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای له به‌غدا كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بانگهێشتكراوه و سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ش له دژی په‌كه‌كه له ناو خاكی عێراق، په‌یامێكی ناڕه‌زایی پێدراوه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌و هێرشانه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سه‌لامه‌تی سه‌قامگیری و هاووڵاتییان وه‌سفكردووه و ئه‌و كرده‌وانه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، خاكه‌كه‌ی بكرێته بنكه و رێڕه‌و بۆ هیچ هێزێك و بۆ هێرشكردنه سه‌ر دراوسێكان به‌كاربهێنرێت.
داواش له توركیا ده‌كات پابه‌ندبن به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
په‌كه‌كه ناسنامه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و حزبه، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان له چیای قه‌ره‌چوخ له نزیك مه‌خموور بێجگه له كوژرانی چوار گه‌ریلا و بریندار بوونی یه‌كێكی دیكه، چوار كه‌سی سڤیلیش كه سه‌ر به یه‌ك خێزان بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میدیاكانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه چوار قوربانییه سڤیله‌كه، ئافره‌ت بوون و یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان ته‌مه‌نی 73 ساڵان بووه و ته‌مه‌نی سێ قوربانییه‌كه‌ی دیكه‌ش 14، 23 و 26 ساڵان بوون.
شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 30 بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له شنگال و چیای قه‌ره‌چووخ كرده ئامانج.
ئ. م