سلێمانی.. ژنێك بە چەقۆ كوژرا

پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا دەكات

K24 - سلێمانی

لە شاری سلێمانی ژنێك بە چەقۆ كوژرا و به‌م هۆیه‌وه‌ ھاوسەری ژنەكە و كەسێكی دیكە دەستگیر كراون.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ 22/3/2019 ژنێكی بە رەگەز عەرەب لە گەڕەكی مامەیارەی شاری سلێمانی بە چەقۆ كوژراوە".

روونیكردەوە: "ئەو ژنە تەمەنی 28 ساڵ بوو، خانەوادەكەی چوونەتە دەرەوەی شار و ئەو ژنە لە ماڵەوە بووە، كاتێك گەڕاونەتەوە دەبینن بە چەقۆ كوژراوە".

سەركەوت ئەحمەد، ئاشكراشی كرد: "لەسەر رووداوەكە ھاوسەری ژنەكە و كەسێكی دیكە دەستگیر كراون و لە بنكەی پۆلیسی سەیوان پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە كراوەتەوە".

ھ.م