كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی بەفر و بارانی راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی كۆتایی بەو شەپۆلەی بەفر و بارانبارینە دێت و ئاسمان نیمچە ھەور و سارد دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و ساماڵ.