ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتگیری لە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان دەکات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق رێز له‌و به‌هایانه بگرێت، كه له ده‌ستووردا هاتوون.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی رۆژی 29ی حوزەیرانی شاری بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە, پێویسته حکوومەتی عێراق رێز لەو بەهایانە بگرێت, کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون و بە دەم پێویستییەکانی هەموو عێراقیه‌كانیشەوە بچێت.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیان له به‌شداربوونی به‌رده‌وامی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه, بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو کێشە هه‌ڵواسراوه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستووری عیراق، هاوکات ده‌ستخۆشیشیان له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی ته‌واوی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کردووە.
رۆژی 29ی مانگی رابردوو، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد، كه شاندی هه‌رێم له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا و له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان, پرسه ئه‌منییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا.
H.B