هاوپه‌یمانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند.
محه‌مه‌د ره‌ئووف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی هاوپه‌یمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی وه‌ك "پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت" له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
محه‌ممه‌د ره‌ئوف، گوتيشى: دواى راوێژێكى زۆر و چڕ و پڕ، به‌رهه‌م ساڵح و ژماره‌يه‌ك له هه‌ڤاڵانى، يه‌كگرتنه‌وه‌ى خۆيان كرده بژارده و وازنامه‌ى پێشكه‌ش به ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبردنى هاوپه‌يمانى كردووه. دواى تاوتوێكردنى ئه‌م پرسه و به ره‌چاوكردنى ره‌وشى سياسى هه‌رێم و ناوچه‌كه، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى بڕياريانداوه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى يه‌كبگرنه‌وه، وازنامه‌يان په‌سند كرا.
هه‌روه‌ها گوتى: دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، كه هاوپه‌يمانى وه‌ك پرۆژه‌يه‌كى سياسى و مه‌ده‌نى و به‌هاكانى هاوپه‌يمانى بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك و بره‌دان به چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌باره‌ت به بڕياردان له شێواز و چۆنێتى به‌ڕێوبردنى كارى ئاينده‌ى هاوپه‌يمانى، به‌م زووانه كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى هاوپه‌يمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ين.