چين مه‌شق به هێزێكى پاسداران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران له چين ده‌ستيان به مه‌شق و راهێنان كرد.
ئه‌و پاسدارانه سه‌ر به هێزى ئاسمانى ئێرانن و له لايه‌ن هاوشانه چينييه‌كانيانه‌وه راهێنانيان پێده‌كرێت.
ئامانجى ئه‌و راهێنانه ئاماده‌كارييه بۆ كێبڕكێى سه‌ربازيى نێوده‌وڵه‌تى كه بڕياره ئه‌مساڵ له چين به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاژانسى ته‌سنيمى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، هێزێكى ئاسمانى سوپاى پاسداران له چين به‌شدارى له راهێنانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزێكى ئاسمانى چيندا ده‌كه‌ن.
كێبڕكێكه له شارى گوانگواى چينى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌ش كه‌رتى سوپاى وڵاتان تێيدا به‌شدارى ده‌كه‌ن كه بريتين له هێزه‌كانى پياده، دابه‌زينى ئاسمانى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شوێنه‌وارى چه‌كى كۆكوژ، به‌رگرى ئاسمانى و پشتيوانى تۆپخانه.